ڕیاڵ مه‌درید داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه .
له ماوه‌ی ڕابردوو یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و لیڤه‌رپوڵ ئاره‌زووی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤینیسیۆس نیشانداوه .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید هیچ نیازێكیان بۆ فرۆشتنی ڤینیسیۆس نییه و به هیچ جۆرێك ئاماده نین ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بن .
AM:10:36:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 16736
جار خوێنراوه‌ته‌وه