‌گواردیۆلا بە تاسەى بە دەستهێنانى ئەستێرەیەكى بەرشەلۆنەیە

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلاى ئیسپانى وراهێنەرى یانەى مانچستەرسیتى ئارەزووى بە دەستهێنانى تواناكانى سێرجى رۆبێرتۆى ئیسپانى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە دەكات.

لەو بارەیەوە رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى مانچستەرسیتى وبە تایبەت پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى یانەكە ئارەزوویەكى زۆرى بۆ دەستخستنى تواناكانى سێرجى رۆبێرتۆ هەیە لە گواستنەوەكانى هاوینى ئەمساڵدا.

ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوەش دەكات كەپیپ گواردیۆلا پێی وایە كە سێرجى رۆبێرتۆ دەتوانێت وەكو یاریزانێكى ئیرتیكاز بیرۆكەكانى ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانییە لە یاریگادا جێبەجێبكات .

جێگەى ئاماژەیە سێرجى ڕۆبێرتۆ پەیوەندییەكى باشى لەگەڵ گواردیۆلادا هەیە .
 


PM:03:57:04/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌