‌یۆڤانتۆس داهاتووی بوفۆن و دیبالا یەکلایی دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی داهاتووی هەریەکە لە بوفۆنی گۆڵپارێزی تیپەکەی و دیبلای ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاللی ئاماژەی بەوەکردووە کە بەرپرسانی خانمە پیرەکە دەیانەوێت گرێبەستی ئەو دوو یاریزانە نوێ بکەنەوە.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە بریکارەکەی دیبالا ئاشکرای کردووە کە ئامادەن گرێبەستی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە تا 2024 نوێ بکەنەوە.

لە کۆتایشدا ڕۆژنامەکە لەسەر بوفۆنیش دەڵێت گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزەش بۆ وەرزێکی دیکە نوێ دەکرێتەوە.  


PM:11:32:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 4016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌