‌پاریس سانجێرمان نرخى فرۆشتنى نیمار بۆ بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی نرخی فرۆشتنیمنیمار داسێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەکەی بۆ یانەی بەشەلۆنە ئاشکرا دەکات.

هاوینی ڕابردوو بەرشەلۆنە زۆر هەوڵی گێڕانەوەی نیماری دا بەڵام یانە پاریسییەکە دەستبەرداری نەبوون .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئەماژەی بەوەکردووە کە یانەی پاریس سانجێرمان ئامادە نین بە کەمتر لە 175 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناکانی نیمار بن بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

سپۆرت باس لەوەش دەکات قورسە یانەی بەرشەلۆنە بەونرخە بتوانێت ئەستێرە بەڕازیلییەکە بگەڕێنێتەوە بەو پێیەی کە لە ئێستادا بە گەرمی هەوڵی گواستنەوەێی لاوتارۆ  مارتینێز دەدات و گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییتەش نرخێکی زۆری دەوێت. 


PM:05:01:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 19888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌