یوفا خوێندنەوە بۆ بڕیارێكی گرنگ دەكات سەبارەت بە خولی یانە پاڵەوانەكان
وێستگە سپۆرت-
ئەگەر هەیە یوفا بڕیاری ئامادەبونی بەشێك لە هاندەران بدات لە نیو یاریگاكانی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان وەستان و لە مانگی هەشت بڕیارە یارییەكان تەواو بكرێن
ئێزگەی كادینا كوبی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا خوێندنەوە بۆ ئامادەبونی لەسەدا 25 كورسی هاندەران دەكات لە نێو یاریگادا و لە یاریەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە كۆتایشدا ئەو ئێزگەیە دەڵێت ئەم بڕیارەی یوفا پەیوەندی بە حكوماتی ئەوروپی و بەرپرسانی وڵاتەوە هەیە .
PM:11:07:02/06/2020
ئهم بابهته 1908
جار خوێنراوهتهوه