‌لە یەكەم ڕۆژى ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان هەواڵێكى خۆش گەیشتە هاندەرانى بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

ئەمڕۆ یانەى بەرشەلۆنە بۆ یەكمجار و پاش سێ مانگ بە ئامادەبونى یاریزانەكان وكیكی سیتینى ڕاهێنەرى یانەكە مەشق وڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانیان ئەنجامدا .

بە پێی یاساكانى حكومەتى ئیسپانیا هەفتەى پێشوو یانەى بەرشەلۆنە بە شێوەى كۆمەڵ كۆمەڵى بچوك ڕاهێنانەكانى ئەنجامدا ، بەڵام ئەمڕۆ یانە كەتەلۆنییەكە بە بەشدارى 23 یاریزان راهێنانى ئەنجامدا .

ڕۆژنامەى ئاس هەواڵێكى خۆشى داوەتە هاندەرانى بەرشەلۆنە بە ئامادەبون سامیۆل ئۆمتیتی فەڕەنسى و بەرگریكارى یانەكە لە تەواوى ڕاهێنانەكانى ئەمڕۆدا.

ئۆمتیتی پێش سێ هەفتە ولە ڕاهێنانە تاكییەكاندا دووچارى پێكان هات .

 


PM:03:29:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 12404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌