ڤیدیۆ.. بورسیادۆرتمۆند بە نیو دەرزەن گۆڵ بردنەوەی تۆماركرد
وێستگە سپۆرت-
یانەی بوروسیادۆرتمۆند بردنەوەیەكی گەورەی تۆماركرد و بە شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بادربۆرنی بردەوە .
لە یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئەڵمانیا یانەی بوروسیادۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بادربۆرن وتایمی یەكەمی یارییەكە بە خاوێنی كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمدا و لەخولەكەكانی 54 و 57 تۆرگان هازارد وجادۆن سانچۆ دوو گۆڵیان بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد ، دواتر و لەخولەكی 72 هۆنیمار بە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ بادربۆرنی میوان تۆماركرد ، لەخولەكی 74 جادۆن سانچۆ گۆڵی دووەمی خۆی وسێیەمی یانەكەی تۆماركرد و لە خولەكی 85 ئەشرەف حەكیمی گۆڵی چوارەمی تۆماركرد و دوای چوار خولەك شمیلزەر گۆڵی پێنجەمی بۆ دۆرتمۆند تۆماركرد، دواتر ولە خولەكی 91 جادۆن سانچۆ هاتریكی خۆی لە یارییەكە و گۆڵی شەشەمی یانەكەی تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی دۆرتمۆند كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یانەی بروسیادۆرتمۆند بووە 60 خاڵ وپلەی یەكەمی ڕیزبەندی گرتووە
PM:10:11:31/05/2020
ئهم بابهته 3332
جار خوێنراوهتهوه