‌ئەستێرەیەك ڕیاڵ مەدرید شۆك دەكات

وێستگە سپۆرت-

فابیان ڕۆیزی ئیسپانی وئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ناپۆلی ڕیاڵ مەدرید شۆك دەكات و لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نزیك دەبێتەوە . 

لەو بارەیەوە  نیكۆ شیرای ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەی لاگازێتادیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە ڕۆیز  نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ناپۆلیدا ئەمەش لەسەر داوای دی لاورێنتسی سەرۆكی یانەكە.

ئەو ڕۆژنامەنوسە دەشڵێت دی لاورێنتسی سەرۆكی یانەكە هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتە گەڕ لە پێناو نوێكردنەوەی گرێبەستی رۆیزدا چونكە بە ئەستێرەیەكی گرنگی تیپەكەی دەزانێت.

رۆیز ی 24 ساڵ لەم وەرزە 32 یاری  بۆ ناپۆلی ئەنجامداوەو  سێ گۆڵی تۆماركردووە و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووە . 


AM:10:52:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 8772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌