‌ڤیدیۆ.. بایرن میونخ بردنەوەیەكى گەورەى تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى بایرن میونخ بردنەوەیەكى گەورەى تۆماركرد و بە پێنج گۆڵى بێ وەڵام لە یانەى دۆسڵدۆرف بردەوە .

لە یارییەكانى هەفتەى 29ى خولى یانەكانى ئەڵمانیا یانەى بایرن میونخ لە یاریگاى خۆى  میواندارى یانەى دۆسڵدۆرفي كرد ، لە خولەكى 15 بۆرگسن گۆڵى یەكەمى بە هەڵە بۆ بایرن تۆماركرد و لە خولەكى 29 بنیامین پاڤارد گۆڵى دووەمى بۆ یانە باڤاریەكە زیادكرد ، دوو خولەك پێش تەواوبونى تایمى یەكەمى یارییەكە بە دوو خولەك لیڤاندۆڤسكى گۆڵى سێیەمى بۆ بایرن میونخ تۆماركرد و تایمى یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

لە تایمى دووەمدا و لە خولەكى 50 لیڤاندۆڤسكى گۆڵى چوارەمى تۆماركرد و دواى دوو خولەك ئەلفۆنسۆ دیڤێنز گۆڵى پێنجەمى تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودى بایرن میونخ كۆتاییهات .

بەو ئەنجامە خاڵەكانى بایرن میونخ بووە 67 خاڵ ولە پلەى یەكەمى ڕیزبەندى دایە.
  


AM:12:26:31/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌