چاوەڕواننەكراو.. كلوپ ئەستێرەیەكى بەرشەلۆنە دەگوازێتەوە ئەگەر لە گواستنەوەى وێرنێر سەركەوتوو نەبوو
وێستگە سپۆرت-
یۆرگن كلوپى ئەڵمانى و ڕاهێنەرى یانەى لیڤەرپوڵى ئینگلیزى لە ئەگەرى شكستهێنان لە گواستنەوەى تیمۆ وێرنێرى ئەڵمانى دەیەوێت عوسمان دیمبیلى ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ڕیزەكانى .
ناوى تیمۆ وێرنێرى ئەستێرەى یانەى لایبزیك بە بەهێزى بە یانەى لیڤەرپوڵەوە بەستراوەتەوە .
ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە لە ئەگەرى شكستهێنان لە گواستنەوەى وێرنێر كلوپى ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ چاوى لە تواناكانى عوسمان دیمبیلى فەڕەنسى و ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنەیە و دەیەوێت بیگوازێتەوە یاریگاى ئەنفێڵد
PM:08:21:30/05/2020
ئهم بابهته 4908
جار خوێنراوهتهوه