‌هاوسەرى ئەستێرەیەك یاریزانەكە لە بەرشەلۆنە نزیك دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

هاوسەرەكەى تیاگۆ ئەلكانتاراى ئەستێرەى یانەى بایرن میونخ داوا لەو یاریزانە دەكات وەرزى داهاتوو بگەڕێتەوە خولى ئیسپانى لە ڕێگەى یانەى بەرشەلۆنەوە.

تیاگۆ ئەلكانتارا ساڵى 2013 لە یانەى بەرشەلۆنەوە ڕویكردە یانەى بایرن میونخ بە مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى و لەگەڵ یانە باڤارییەكەش چەندین دەسكەوتى گرنگى بەدەستهێناوە و گرێبەستەكەشى هاوینى ساڵى 2021 كۆتایی دێت .

ڕۆژنامەى بێڵدى ئەڵمانى ئاماژەى بەوەكردووە كە هاوسەرەكەى تیاگۆ ئەلكانتارا داواى لەو یاریزانە كردووە كە بگەڕێتەوە ئیسپانیا ودووبارە یارى بۆ بەرشەلۆنە بكاتەوە .

لە كۆتایشدا ڕۆژنامەكە دەڵێت بەرپرسانى یانە باڤارییەكە هەروا بە ئاسانى دەستبەردارى تواناكانى تیاگۆ نابن .
  


PM:07:14:30/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 19392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌