‌ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بێ هیوا دەكرێن

وێستگە سپۆرت-

یانەى ناپۆلى ئیتاڵى یانەكانى ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بێ هیوا دەكات و گرێبەستێكى گەورەى داوەتە فابیان ڕۆیزى ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەكەى تا ئەوەى ڕوو نەكاتە یەكێك لەو دوو یانەیە .

یانەكانى ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بە چڕى هەوڵى گواستنەوەى فابیان ڕۆیزى ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى ناپۆلى ئیتاڵى دەدەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا بیگوازنەوە ڕیزەكانیان .

پێگەى كاڵچیۆ میركاتۆى ئیتاڵى ئاماژەى بەوەكردووە كە دى لاورێنتسى سەرۆكى یانەى ناپۆلى گرێبەستێكى گەورەى بۆ فابیان رۆیز ئامادە كردووە كە تا ساڵى 2025 لە یانەكە دەیهێڵێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت:  دى لاورێنتس دەیەوێت یانەكانى ڕیاڵ مەدرید وبەرشەلۆنە بێ هیوا بكات و گرێبەستى ئەو یاریزانە تا 2025 نوێ بكاتەوەو موچەكەى بۆ زۆر زیاد بكات كە ڕازى بە مانەوەى بكات و هاوكات مەرى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەشى بكاتە 100 ملیۆن یۆرۆ.
 


PM:05:10:28/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 4720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌