بەرنامەى چرینیتیگۆ: گاریس بێڵ بەسەر تەواوى یاریزانانى ڕیاڵ مەدرید سەركەوت
وێستگە سپۆرت-
گاریس بێڵى وێڵزى و ئەستێرەى یانەى ڕیاڵ مەدرید بەسەر تەواوى یاریزانەكان هاوڕێی لە یانەى ڕیاڵ مەدرید سەردەكەوێت پاش گەڕانەوەیان بۆ ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان .
بەرنامەى بەناوبانگى چرینیتیگۆى ئیسپانى ئاماژەى بەوەكردووە كە پاش گەڕانەوەیان بۆ ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكان گاریس بێڵ بەسەر تەواوى یاریزانەكانى هاوڕێی لە یانەى شاهانە سەركەوتووە لە ڕووى خێراى ڕاكردن و هاوكات ئامادەترین یاریزانى یانەكە بووە لە ڕووى ئەو تاقیكردنەوە جەستەییانەى كە ئەنجامى داوە ، ئەمەش سەرنجى هەمووانى بەلاى خۆدا ڕاكێشاوە .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە دوێنێ گاریس بێڵ وتبوى : لە تەواوى یارییەكانى یانەكەمدا لە ژێر فشارێكى گەورەى هاندەران یاریم كردووە .
AM:11:11:28/05/2020
ئهم بابهته 5208
جار خوێنراوهتهوه