ڕۆژنامەیەك بابەتی ئاڵوگۆڕپێكردنی نیمار و عوسمان دیمبیلی بەكلایی دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێشنیازی عوسمان دیمبیلی كردووە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی نیماردا ، بەڵام یانە پاریسیەكە ئەم پێشنیازەی ڕەتكردۆتەوە
لەو بارەیەوە پێگەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی پاریس سانجێرمان ئەو پێشنیازەی ڕەتكردۆتەوە كە عوسمان دیمبیلی لە بەرامبەر نیمار ڕووبكاتە یانەكەی .
ڕۆژنامەكە دەڵێت: پاریس سانجێرمان زۆر ئەستەمە بە عوسمان دیمبیلی ڕازی بێت بە تایبەت كە زۆربەی كاتەكانی بەهۆی پێكانەوە لە بەرشەلۆنە بەسەر دەبات.
PM:01:10:26/05/2020
ئهم بابهته 15704
جار خوێنراوهتهوه