‌دوو ئەستێرەی یۆڤانتۆس پێشنیاری یانەكەیان ڕەتدەكەنەوە

وێستگە سپۆرت-

پاولۆ دیبالا ومیرالیم پیانیچ یاریزانانی یۆڤانتۆس ڕەتیدەكەنەوە ڕووبكەنە یانەی مانچستەریونایبتد لە بەرامبەر هاتنی پۆگبا بۆ خانمە پیرەكە . 

یانەی یۆڤانتۆس لە پێناو گەڕاندنەوەی پۆگبا چەندین بژاردەی داوەتە یانەی مانچستەریونایتد و یەكێك لە وانە پێدانی چەند یاریزانەكە لە بەرامبەر پۆگبادا. 

لەو بارەیەوە پێگەی ڕای ئیتاڵی ئاماژەی بەوەكردووە كە هەریەكە لە پیانیچ ودیبالا بە بەرپرسانی یانەكەیان ڕاگەیاندووە بە هیچ جۆرێك نایانەوێت ببنە بەشێك لە گرێبەستی هاتنی پۆگبا و دەیانەوێت لەگەڵ یۆڤانتۆس بەردەوام بن .

جێگەی ئاماژەیە هاوینی ڕابردو یانەی مانچستەریونایتد نزكی بوو لە گواستنەوەی دیبالا بەڵام دواجار یاریزانەكە مانەوەی لە یانەكەی هەڵبژارد و هەرچی ناو میرالیم پیانیچیە بە بەهێزی بە چوون بۆ یانەی بەرشەلۆنەوە بەستراوەتەوە . 


AM:11:56:26/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌