مێسى: لەبەر ئەم هۆكارە ویستم بەرشەلۆنە جێبهێڵم
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێڵ مێسى ئەرجەنتینى وئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە ئەو هۆكارە ئاشكرا دەكات كە بەهۆیەوە ویستویەتى لە ساڵى 2016 یانە كەتەلۆنییەكەى جێبهێڵێت .
لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆى كەتەلۆنیا مێسى دەڵێت: بەهۆى ئەو كێشانەى بەهۆى باجەوە توشم بوو بیرم لە جێهێشتنى یانەى بەرشەلۆنە كردەوە .
مێسى دەڵێت: بیرم لەوەكردەوە نەك تەنها بەرشەلۆنە هەر ئیسپانیا بە تەواو جێبهێڵم .
مێسى وباوكى بەوە تۆمەتبار كران كە خۆیان دزیوەتە لە باج دان لە نێوان ساڵانى 2007 بۆ 2009 و ئەگەر زیدانیكردنى مێسى بۆ 21 مانگ هەبوو بەو هۆیەوە .
ساڵى 2017ش سزاكە لەسەر مێسى لادرا پاش پێدانى بڕى 223 هەزار پاوەند.
مێسى لە درێژەى قسەكان بەردەوام دەبێت و دەڵێت دۆخێكى زۆر ناخۆش بوو بۆ خۆم و خانەوادەكەم كە زۆر نزیك بوو تیپەكەى جێبهێڵم.
لە كۆتایشدا لە بارەى هۆكارى مانەوەیەوە مێسى وتى : یەكەمیان بۆ باروودۆخى یانەكە و ئەو خۆشەویستیە زۆرەى كە بۆم هەیە ، دوومیان پەیوەستبونى خێزانەكەم بە ژیانكردن لە ئیسپانیا .
AM:10:42:25/05/2020
ئهم بابهته 3148
جار خوێنراوهتهوه