‌بەرشەلۆنە نرخێكی زۆر سەرنجڕاكێش و چاوەڕواننەكراو لەسەر دیمبیلی دادەنێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نرخێكی زۆر سەرنجڕاكێش و چاوەڕواننەكراو لەسەر دەستبەرداربون لە عوسمان دیمبیلی دادەنێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا.

پێگەی تۆتۆ میركاتۆ وێب ئاشكرای كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە ڕێگری ناكات لە ڕۆشتنی عوسمان دیمبیلی لە یانەكەی ئەگەر هات وگرێبەستێكان بەرامبەر 42 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكرێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا كە ئەمەش نرخێكی زۆر كەمترە لەوەی كە بەرشەلۆنە لە دۆرتمۆندەوە گواستییەوە ڕیزەكانی.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە تاكە یانە بە بەهێزی هەوڵی گواستنەوەی دیمبیلی بدات یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییە .

فرۆشتنی دیمبیلی بەو پارەیە لە لایەن بەرشەلۆنەوە لە كاتێكدایە كە بەرامبەر 105 ملیۆن یۆرۆ لە بوروسیادۆرتمۆندەوە گواستیەوە ڕیزەكانی .

دیمبیلی لە زۆرێك لە یارییەكانی یانەكەی بێ بەش بووە بەهۆی زۆری پێكانەكانی  وهەر ئەمەش وایكردووە كە یانەی بەرشەلۆنە بیر لە فرۆشتنی بكەنەوە . 


PM:11:21:22/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 20140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌