‌پیانیچ بە شێوەیەكى ناڕاستەوخۆ وەڵامى نزیكى لە بەرشەلۆنە دەداتەوە

وێستگە سپۆرت-

میرالیم پیانیچى بۆسنى وئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى یۆڤانتۆس وەڵامى دەنگۆى نزیكى لە یانەى بەرشەلۆنەوە بە لێدوانێكى ناڕاستەوخۆ دەداتەوە .

ماوەیەكە زۆرێك لە ڕۆژنامەكانى ئەوروپا باس لە ڕێكەوتنى یانەى بەرشەلۆنە دەكەن لەگەڵ پیانیچى ئەستێرەى هێڵى ناوەندى یانەى یۆڤانتۆس.

لە پەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى ئینستاگرام و لە میانەى لایڤێكدا پیانیچ وتى: لەگەڵ یۆڤانتۆس هەست بە یەك خێزان دەكەم و بێگومان یانەیەكە لە پێگەیەكى بەرزدایە.

پیانیچ دەشڵێت كاتێك سەیرى ئەو نازناوانە دەكەم كە بردومەتەوە ، خۆم ئاگادار ئەكەوە كە پێویستە زیاتر بە دەستبهێنم. بێگومان خانمە پیرەكە یانەیەكى جیاواز و نمویەییە 
 


AM:11:48:16/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌