‌بەرشەلۆنە بابەتى گرێبەستكردنى لەگەڵ كاى هاڤێرتز یەكلایی دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى بابەتى گرێبەستكردن لەگەڵ كاى هاڤێرتزى ئەڵمانى وئەستێرەى یانە بایەرلیڤەركوزن یەكلایی دەكاتەوە.

لە ماوەى ڕابردوودا زۆرێك لە ڕۆژنامەكانى ئەوروپا ئاشكرایان كردبوو كە یانەى بەرشەلۆنە ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى كاى هاڤێرتزى ئەستێرەى یانەى بایەرلیڤەركوزن هەیە .

بەڵام ڕۆژنامەى مۆندۆى كەتەلۆنى لە نوێترین زانیاریدا باس لەوە دەكات كە یانەى بەرشەلۆنە هیچ نیازێكى نییە گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە واژووبكات لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا ، چونكە یاریزانى زۆر لەو جێگەیەدا هەیە و نرخى یاریزانەكەش بەرزە .

جێگەى ئاماژەیە كاى هاڤێرتز لە وەرزى ئەمساڵ 34 یارى بۆ یانەكەى ئەنجامداوە و 10گۆڵى تۆماركردووە و هەشت گۆڵیشى بۆ هاوڕێكانى دروست كردووە .
 

 


AM:10:54:16/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 9784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌