‌كاتى یارى گەڕانەوەى نێوان مانچستەرسیتى و ڕیاڵ مەدرید ئاشكرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەیەك ئینگلیزى كاتى یارى گەڕانەوەى نێوان هەردوو یانەى ڕیاڵ مەدرید و مانچستەرسیتى لە قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئاشكرا دەكات .

یارى چوون یانەى مانچستەرسیتى لە نێو یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ توانى 2-1 لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە و یارى گەڕانەوەش دەبوو لە مانگى سێ بەڕێوەبچێت لە یارگاى ئیتیحادى تایبەت بە مان سیتى ، بەڵام بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى كۆرۆنا هەموو چالاكیە وەرزشییەكانى پەك خست .

ڕۆژنامەى دەیل مەیلى ئینگلیزى كاتى یارى گەڕانەوەى نێوان ئەو دوو یانەیەى ئاشكرا كردووە و جەختدەكاتەوە یارییەكە لە حەوتى مانگى هەشت بەڕێوە دەچێت .
 


AM:10:35:16/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 15736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری