به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت ئه‌بیداڵ دووربخاته‌وه به‌هۆی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئه‌ریك ئه‌بیداڵی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه‌ی توڕه‌یه به‌هۆی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه و ده‌یه‌وێت له پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نیگه‌رانن له ئه‌بیداڵی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌كه‌یان به‌هۆی ئۆبامیكانۆی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌ی لایبزیك كه نه‌یتوانیوه ڕازی بكات ڕووبكاته به‌رشه‌لۆنه ونزیكه له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید .
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌بیداڵ هه‌وڵ له‌گه‌ڵ ئۆبامیكانۆی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌ی لایبزیكی ئه‌ڵمانی ده‌دات تا ئه‌وه‌ی درێسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بپۆشێت ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ڕازی بكات وله ئێستاشدا ئه‌و به‌رگریكاره نزیكه له ڕیاڵ مه‌دریده‌وه .
PM:12:02:09/04/2020
ئه‌م بابه‌ته 7540
جار خوێنراوه‌ته‌وه