‌سوارێز داهاتووى خۆى یەكلایی دەكاتەوە و باسى لاوتارۆ مارتینێزیش دەكات

وێستگە سپۆرت-

لوس سوارێزى ئۆرۆگواى وهێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە ڕۆشتنى دەكەن لە یانە كەتەلۆنییەكە هاوكات باسى لاوتارۆ مارتینێزیش دەكات.

لە میانەى لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ سوارێز دەڵێت : تەنها بیر لەم دۆخە دەكەمەوە كە تێیدا دەژین و دواى تێپەڕاندنى ئەم دۆخە لەگەڵ ئیدارەى یانەكەم گفتووگۆ دەكەم بۆ نوێكردنەوەى بۆندەكەم .

سوارێز دەشڵێت تا 2021 گرێبەستم لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە و بیر لە هیچى ترناكەمەوە ، جەختیشدەكاتەوە كە پەیوەندى لەگەڵ ئیدارەى یانەكەى زۆر باشە و هەموو ئەو دەنگۆیانەشى ڕەتكردەوە كە باس لە ڕۆشتنى دەكەن .

لە كۆتایشدا لەسەر لاوتارۆ مارتینێز سوارێز وتى: ئەو هێرشبەرێكى زۆرباشە  و زۆر بەباشى خۆى لەگەڵ خولى ئیتاڵى ڕاهێنانە وزۆریش ئاساییە بەرشەلۆنە گرنگى بە گواستنەوەى بدات ، چونكە هەموو یانەكان ئارەزووى گرێبەستى باش دەكەن .
 


PM:05:34:08/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 9824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌