‌فەرمی.. فیفا دوو گۆڕانكاری گرنگی ئەنجامدا لە گرێبەستی یاریزانان و گواستنەوەی هاوینە

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی فیفا  بڕیاریدا دەستكاری گرێبەستی یاریزانەكان  وبازاری گواستنەوەی هاوینە بكات .

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا فیفا ئاشكرای كردووە كە گۆڕانكاریان لە گرێبەستی یاریزاناندا كردووە ، بە جۆرێك گرێبەستی ئەو یاریزانانەی كە لە گواستنەوەكانی ئەم  هاوینەدا كۆتاییان دێت ، درێژدەكرێتەوە بۆ كۆتایی وەرزی ئەمساڵ  بەهۆی وەستانی خولەكان.

هەر لە بەیاننامەكەدا فیفا ئاشكرای كردووە كە دەستكاری بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانانیان كردووە بە جۆرێك كە لە مانگی شەش گواستنەوەكان دەستپێناكات وبەڵكو دوای كۆتایی ئەم وەرزە دەستپێدەكات و درێژدەكرێتەوە تاوەكو سەرەتای وەرزی نوێ.


PM:09:44:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 4060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌