‌بەرشەلۆنە نزیكە لە بەرگریكارێكى چاوەڕواننەكراو

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى نزیكە لە گواستنەوەى لایڤن كۆرزاواى فەڕەنسى وبەرگریكارى یانەى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسى .

ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ونزیكى یانەى بەرشەلۆنە ئاشكراى كردووە كە بەرپرسانى یانە كەتەلۆنییەكە ئارەزوویەكى زۆریان بۆ گواستنەوەى لایڤن كۆرزاواى فەڕەنسى و بەرگریكارى پاریس سانجێرمان هەیە و گفتووگۆنیشان لەگەڵ ئەو یانەیە بۆ گواستنەوەى ئەو بەرگریكارە دەستپێكردووە .

سپۆرت باس لەوەش دەكات كە لاى خۆشیەوە ئەو بەرگریكارە فەڕەنسیە بە بریكارەكەى ڕاگەیاندووە كە ئارەزووى چون بۆ بەرشەلۆنە دەكات وئامادەیە ڕووبكاتە یاریگاى كامپنۆ.

بەرشەلۆنە دەیەوێت كۆرزاوا بكاتە جێگرەوەى جۆردێ ئەلباى بەرگریكارى یانەكەى .
 


PM:05:42:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 21432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌