بەرشەلۆنە نرخى كۆتینۆى دیارى كرد
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە نرخى فرۆشتنى فلی كۆتینۆى بەڕازیلى وئەستێرەى یانەكەى دیارى دەكات كە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەى بایرن میونخ یارى دەكات .
لە كۆتایی ئەم وەرزە كۆتینۆ گرێبەستى خواستنەكەى لەگەڵ بایرن میونخ كۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكە .
ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرشەلۆنە ئامادەنییە بە كەمتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەستبەردارى تواناكانى كۆتینۆ بێت .
سپۆرت باس لەوەش دەكات بەرشەلۆنە ئامادەیە جارێكى دیكە بە خواستن كۆتینۆ بداتە یانەیەكى تر ولە گواستنەوەكانى هاوینى داهاتوو بە یەكجارى دەستبەردارى تواناكانى بێت .
لە ئێستادا یانەى چێڵسى نزیكترین یانەیە لە گواستنەوەى ئەو یاریزانە
PM:02:17:07/04/2020
ئهم بابهته 5120
جار خوێنراوهتهوه