‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گرێبەستێكی گەورەی ڕیاڵ مەدرید پەك دەخات

وێستگە سپۆرت-

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕیاڵ مەدرید ناتوانێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ كیلیان مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی پاری سانجێرمان واژووبكات.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەهۆی ئەو زەرەوزیانانەی كە یانەكە كردویەتی بەهۆی وەستانی خولەكانەوە ناتوانێت ئەم هاوینە گفتووگۆی گواستنەوەی مباپێ بكات چونكە لانی كەم دەبێت 250 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی ئەو ئەستێرەیە خەرج بكات . 

ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینی 2021 گفتووگۆی گواستنەوەی مباپی دەكات.


PM:12:23:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 3860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌