‌هۆكارێكى گرنگ پۆگبا لە ڕیاڵ مەدرید نزیك دەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یەكێك لە یاساكانى یەكێتى تۆپى پێی جیهان ڕێگە بۆ پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى وئەستێرەى یانەى مانچستەریونایتد خۆشدەكات كە یانەكەى جێبهێڵێت و ڕووبكاتە یانە ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەى لیكیبى فەڕەنسى لە هەواڵێكدا ئاماژەى بەوەكردووە كە یەكێك لە یاساكانى فیفا ڕێگە بە پۆگبا دەدات كە لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵ گرێبەستەكەى لەگەڵ یانەى مانچستەریونایتد هەڵبوشێنێتەوە لە حاڵى ڕازینەبونى یانە ئینگلیزییەكە بە گرێبەستى یانەكانى ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس .

لیكیب دەڵێت ئەم یاسایە ڕێگە بەو یاریزانانە دەدات گرێبەستەكانیان هەڵبوشێننەوە كە سێ وەز بەسەر بۆندیان لەگەڵ ئەو یانەیە تێپەڕیوەو تەنها وەرزێكیان ماوە گرێبەستەكەیان كۆتایی بێت و گرێبەستى پۆگباش لە 2021 تەواو دەبێت .
 


AM:10:37:07/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 2316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری