ئەستێرەیەكى بەرشەلۆنە یانەى داهاتووى دیارى كرد
وێستگە سپۆرت-
سامیۆل ئۆمتیتی فەڕەنسى وبەرگریكارى یانەى بەرشەلۆنە داهاتووى خۆى دیارى كرد و دەیەوێت ڕووبكاتە یانەى چێڵسى ئینگلیزى .
دوو هەفتە پێش ئێستا یانەى بەرشەلۆنە بە ئۆمتیتی ڕاگەیاند كە ڕێگەى پێدەدەن لە گواستنەوەكانى هاوینەدا یانەكە جێبهیڵێت .
پێگەى تریباڵ فوتبۆڵى ئینگلیزى ئاماژەى بەوەكردووە كە هەردوو یانەى چێڵسى وئارسیناڵ گرنگییەكى زۆر بە تواناكانى دەدەن ، بەلآم ئەو بەرگریكارە فەڕەنسیە چێڵسى هەڵدەبژێرێت و ڕوو دەكاتە تیپەكەى لامپارد .
جێگەى ئاماژەیە لە دواى مۆندیالى 2018 ئۆمتیتی بە زنجیرەیەك پێكانى یەك لە دواى یەك تێپەڕى وئەمەش بووە هۆى دابەزینى ئاستى .
PM:09:31:01/04/2020
ئهم بابهته 8688
جار خوێنراوهتهوه