‌ڕیاڵ مەدرید گرێبەستێكى خەیاڵى پێشكەشى هێرشبەرێكى گەورە دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى ئامادەیی نیشانداوە سێ ئەستێرەى یانەكەى بكاتە قوربانى لە پێناو گواستنەوەى هارى كینى ئینگلیزى وهێرشبەرى تۆتنهام .

پێگەى ئۆك دیاریۆى ئیسپانى و لى 10 سپۆرتى فەڕەنسى جەختدەكەنەوە كە بەرپرسانى یانەى ڕیاڵ مەدرید گرنگییەكى زۆر بە تواناكانى هارى كینى هێرشبەرى یانەى تۆتنهامى ئینگلیزى دەدەن.

ئەو دوو پێگەیە جەختدەكەنەوە كە یانەى ڕیاڵ مەدرید ئامادەیی نیشانداوە هەریەكە لە مارسیلۆ و گاریس بێڵ وجەیمس ڕۆدریگێز بداتە یانەى تۆتنهام لە پێناو گواستنەوەى هارى كیندا .

جێگەى ئاماژەیە ئەو سێ یاریزانەى یانەى شاهانە بە ئەگەرێكى زۆر لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵ یانەكە جێدەهێڵن .
 



PM:03:59:01/04/2020


ئه‌م بابه‌ته 23928 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌