ڕۆژنامەیەكى ئینگلیزى ناوى جێگرەوەكەى سەیر دەهێنێت بۆ جێگەكەى گواردیۆلا لە ئەگەرى ڕۆشتنیدا
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەى دەیلى ئێكس پرێسى ئینگلیزى ناوى راهێنەرێكى چاوەڕواننەكراو دەهێنێت بۆ جێگەى پیپ گواردیۆلا لە ئەگەرى جێهیشتنى یانەكە لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵدا .
ڕۆژنامەى دەیلى ئێكس پرێس لە هەواڵَێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەگەر پیپ گواردیۆلا پۆستى راهێنەرایەتى یانەى مانچستەرسیتى لە كۆتایی وەرزى ئەمساڵ جێبهێڵێت ، ئەوا یەكەم پاڵێوراو بۆ جێگرتنەوەى پاتریك ڤێراى فەڕەنسى ویاریزانى پێشووى یانەكە و راهێنەرى ئێستاى یانەى نیسى فەڕەنسییە .
لە كۆتایشدا ڕۆژنامەكە دەڵێت لە ئێستادا ڤێرا دەیەوێت هەمان شێوازى گواردیۆلا پەیڕەوكات لەگەڵ یانەى نیس كە كۆنتڕۆڵكردنى تۆپ و هێرشبردنە.
PM:09:46:29/03/2020
ئهم بابهته 2616
جار خوێنراوهتهوه