هەواڵێكى چاوەڕواننەكراو لەسەر برایسوایت بڵاو دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى وێستهامى ئینگلیزى دەیەوێت لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا مارتین برایسوایتى هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ڕیزەكانى .
یانەى بەرشەلۆنە لە گواستنەوەكانى ئەم زستانەدا برایسوایتى بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ڕیزەكانى بۆ جێگرتنەوەى هەریەكە لە عوسمان دیمبیلى ولویس سوارێز .
ڕۆژنامەى زەسەنى بەڕیتانى ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى وێستهامى ئینگلیزى چاودێرى دۆخى ئەو هێرشبەرە دەكات لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە ولە گواستنەوەكانى ئەم هاوینە گرێبەستى فەرمى پێشكەشى براسیوایت دەكات .
جێگەى ئاماژەیە برایسوایت تەنها سێ یارى بە درێسى بەرشەلۆنەوە ئەنجامداوە .
PM:09:21:29/03/2020
ئهم بابهته 6140
جار خوێنراوهتهوه