ڕیاڵ مەدرید چاودێڕى ڕیكاردۆ كاكاى نوێ دەكات
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسانى چاودێرى تواناكانى ئیگۆر گۆمێزى بەڕازیلى وئەستێرەى لاوى هێڵى ناوەند یانەى ساوپاولۆى بەڕازیلى دەكات كە بە ڕیكاردۆ كاكاى نوێ ناسراوە .
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەى ئاسى نزیكى یانەى شاهانە ئاماژەى بەوە كردووە كە لە ئێستادا سیاسەتى ڕیاڵ مەدرید ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ یاریزانى لاو واژووبكات .
ڕۆژنامەكە دەڵێت كە یانەى شاهانە ئارەزووى بەدەستهێنانى ئیگۆر گۆمێز دەكات كە بە ڕیكاردۆ كاكاى نوێ ناسراوەو تەمەنى 21 ساڵە ولە هێڵى ناوەندى یانەى ساوپۆلى بەڕازیلى یارى دەكات .
گۆمێز مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەى لەگەڵ یانەى ساوپاولۆ 50 ملیۆن یۆرۆیە جێگەى ئاماژەیە جگە لە ڕیاڵ مەدرید یانەكانى بەرشەلۆنە وئیشبیلیە وئەیاكس گرنگى بە گواستنەوەى ئەو ئەستێرە بەڕازیلیە دەدەن .
PM:08:31:29/03/2020
ئهم بابهته 21248
جار خوێنراوهتهوه