‌بەرشەلۆنە بڕیاریدا دەستبەرداری ئەستێرەیەكی چاوەڕواننەكراوی بێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە دەستبەرداری تواناكانی نیڵسۆن سمیدۆی پورتوگالی وئەستێرەی  هێلچی بەرگری یانەكەی بێت . 

لەو بارەیەوە پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرشەلۆنە بۆ هاوسەنكردنەوەی ئەو زیانانەی كە پێی گەیشتووە  ئامادەیە گوێ بۆ ئەو گرێبەستانە بگرێت كە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پێشكەشی دەكرێت بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانی سمیدۆی پورتوگالی.  

هاوكات بەرشەلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینە چەند گرێبەستێك واژووبكات و فرۆشتنی سمیدۆش سود بە یانەكە دەگەیەنێت .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە لە گواستنەوەكانی زستانی رابردوو یانە كەتەلۆنییەكە ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ئەو بەرگریكارەی تیپەكەی بێت


AM:11:06:28/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 17804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌