ڕاهێنەرێكى چاوەڕواننەكراو دەرگا بە ڕووى بەرشەلۆنە دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
لویس ئینریكى ئیسپانى و راهێنەرى پێشووى یانەى بەرشەلۆنە دووبارە دەرگا بە ڕووى ئەو یانە كەتەلۆنیە دەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە هیچ یاریزانێك بە مێسى بەراورد ناكرێت .
لە دیدارێكى ئۆنلایندا ئینریكى وەلآمى پرسیارى هاندەرانى دایەوەو سەرەتا سەبارەت بە ڤایرۆسى كۆرۆنا هیواى چاكبونەوەى بۆ هەموان خواست و سوپاسى پزیشكان و پیاوانى پۆلیس و هاتوچۆشى كرد .
دواتر باسى بەرشەلۆنەى كرد و وتى هەشت ساڵ لەو یانەیە بووم وەكو یاریزان و سێ ساڵیش وەكو ڕاهێنەرى تیپى یەكەم و سێ ساڵیش وەكو ڕاهێنەرى بەرشەلۆنەى بى . بێگومان هیچ چركەیەكى ئەو كاتانەم بیرناچێت .
لەسەر گەڕانەوەى بۆ راهێنەرایەتى یانەكەش ئینریكى وتى : من دەرگام بە ڕووى بەرشەلۆنە وهیچ یانەیەكى تر دانەخستووە بۆ گەڕانەوە و كەس نازانێت لە داهاتوودا چى ڕوو دەدات .
لە كۆتایشدا لەسەر لیۆنێڵ مێسى ئینریكى وتى : هیچ یاریزانێك بە مێسى بەراورد ناكرێت .
PM:11:18:27/03/2020
ئهم بابهته 25388
جار خوێنراوهتهوه