ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد یارى دێربى لە مانچستەرسیتى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى مانچستەریونایتد لە یاریگاى ئۆڵترافۆرد یارى دێربى لە یانەى مانچستەرسیتى بردەوە .
لە یارییەكانى هەفتەى 29ى خولى یانەكانى ئینگلتەرا ولە دێربى شارى مانچستەردا یانەى مانچستەریونایتد میواندارى مانچستەرسیتى كرد .
لە تایمى یەكەمدا ولەخولەكى و لەخولەكى 30 مارسیاڵ گۆڵى یەكەمى بۆ مان یونایتد تۆماركرد و تایمى یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
لە تایمى دووەمدا و لەخولەكى زیادكراودا ماكتومیناى گۆڵى دووەمى بۆ مان یونایتد تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانى مان یونایتد بووە 45 خاڵ و چووە پلەى پێنجەمى ریزبەندى و یانەى مانچستەرسیتیش بە 57 خاڵ لە پلەى دووەمدایە .
PM:09:35:08/03/2020
ئهم بابهته 1776
جار خوێنراوهتهوه