ڤیدیۆ.. میلان بە جەنەوا دۆڕا
وێستگە سپۆرت-
یانەى میلان دووچارى شكست هات و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە جەنەوا دۆڕا .
لە هەفتەى 26ى خولى یانەكانى ئیتاڵیا یانەى میلان لە یاریگاى خۆى میواندارى جەنەواى كرد و یارییەكەى بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دۆڕاند .
گۆڵەكانى جەنەوا لە لە تایمى یەكەمدا ولەخولەكەكانى حەوت و41 گۆران پاندێڤ و كاساتا تۆمارى كرد و گۆڵەكەى میلانیش ئێبراهیموڤیج لە خولەكى 77 تۆمارى كرد .
میلان لە ئێستادا بە 36 خاڵ و بەكاتى لە پلەى حەوتەمدایە .
PM:09:15:08/03/2020
ئهم بابهته 3168
جار خوێنراوهتهوه