‌كامێراى چاودێرى ئەو چەند وشەیەی رامۆس ئاشكرا دەكات دواى گۆڵەكەى دى برۆین بە هاوڕێكانى وتووە

وێستگە سپۆرت-

كامێراى چاودێرى كەناڵێكى ئیسپانى ئەو چەند وشەیە ئاشكرا دەكات كە  لە دواى گۆڵەكەى دى برین بە لێدانى سزا رامۆس بە هاوڕێكانى وتووە .

شەوى رابردوو لە یارى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا یانەى ریاڵ مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە یانەى مانچستەرسیتى دۆڕا .

پێگەى بێرنابیۆ ى ئیسپانى دیمەنى ئەو چەند وشەیەى لە كەناڵى موڤیستارى ئیسپانییەوە بلآو كردۆتەوە كە رامۆس دواى گۆڵەكەى دى برۆین بە هاوڕێكانى دەڵێت .

پێگەكە دەڵێت دواى گۆڵەكەى دى بڕۆین رامۆس بە هاوڕێكانى وتووە ( ئێمە لە ماوەى پێنج خولەكدا شكستمان هێنا ئەى هاوڕێیان ).
 


PM:07:40:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 19152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌