هێرشبەرە نوێیەكەى بەرشەلۆنە مێسى شۆك دەكات وداوایەكیش لە كیكی سیتین دەكات
وێستگە سپۆرت-
مارتین برایسواتى دانیماركى و هێرشبەرى یانەى بەرشەلۆنە ستایشێكى زۆرى مێسى دەكات و هاوكات داوایەكیش ئاڕاستەى كیكی سیتینى راهێنەرى یانەكەى دەكات .
لە میانەى لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى برایسوایتى هێرشبەرى نوێی یانەى بەرشەلۆنە لە وەسفى مێسیدا دەڵێت : هیچ كەسێك وەكو مێسى نییە ، ئەگەر تۆپى پێ ئاین بوایە ، مێسى خواى ئەو ئاینە دەبوو، ئێمە بەختمان هەیە كە یاریزانێكى لەو شێوەیەمان هەیە .
دواتر برایسوایت داوا لە كیكی سیتینى راهێنەرى یانەكەى دەكات كە زۆر بە پەرۆشە بۆ بەشداریكردن لە كلاسیكۆ و هیوادارە ئەو راهێنەرە لە كلاسیكۆ پشت بە تواناكانى ببەستێت .
PM:07:26:27/02/2020
ئهم بابهته 51172
جار خوێنراوهتهوه