‌یوفا هەڵوێستى خۆى لە بارەى سزادانى ڤینسۆسەوە ئاشكرا دواى رەخنەگرتنى لە داوەرى یاریەكە

وێستگە سپۆرت-

یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپا هەڵوێستى خۆى لە بارەى سزادانى ڤینسیۆس جۆنیۆرى بەڕازیلى و ئەستێرەى یانەى ریاڵ مەدریدەوە ئاشكرا دەكات .

شەوى رابردوو پاش شكستى یانەكەیان بەرامبەر مانچستەرسیتى لە یارى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ڤینسیۆس رەخنەیەكى زۆرى لە داوەرى یارییەكە گرت وئاماژەى بەوە كرد كە بە هیچ جۆرێك گۆڵى بەرامبەر سیتى گۆڵَێكى دروست نەبووە خیسیۆس پاڵى بە رامۆسەوە ناوە.

رۆژنامەى ماركاى نزیكى یانەى شاهانە ئاشكراى كردووە كە یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپا بڕیاریداوە هیچ سزایەكى ئەو یاریزانە نەدات . بەلآم هۆشیارى داوەتە یاریزانەكە لە ئەگەرى دووبارە كردنەوەى ئەو جۆرە لێدوانانە ئەو بە توندى سزا دەدرێت .
 


PM:02:57:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 43984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌