‌ڤیدیۆ.. مانچستەرسیتى لە ریاڵ مەدریدى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

 

یانەى مانچستەر سیتى هەنگاوێكى گەورەى نا بۆ گەیشتن بە قۆناغى چارەكى كۆتایی پاش ئەوەى لە نێو یاریگاى ریاڵ مەدرید لەو یانەى بردەوە .

لە یارى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا یانەى ریاڵ مەدرید میواندارى یانەى مانچستەرسیتى كرد .

تایمى یەكەمى یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنى كۆتاییهات.

لە تایمى دووەمدا ولەخولەكى 60 ئیسكۆ گۆڵێكى بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد ، دواتر ولەخولەكى 78 گابرێل خیسۆس ئەنجامەكەى بۆ مان سیتى  یەكسانكردوە ، دواتر و لە خولەكى 83 دى برۆین بە لێدانى سزا گۆڵى دووەمى بۆ یانەى مان سیتى تۆماركرد و لە خولەكى 86 یشدا رامۆس بە كارتى سور كرایە دەرەوە و یارى گەڕانەوە یارى ناكات كە لە 17ى سێ بەڕێوەدەچێت .
 


AM:01:06:27/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2736 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌