بەرنامەى چرینیگتۆ: یەك مەرج هالاند بە ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێت
وێستگە سپۆرت-
بەرنامەى بە ناوبانگى چرینیگیتۆى ئیسپانى باسى ئەو مەرجە دەكات كە یانەى ریاڵ مەدرید لە پێناو گواستنەوەى ئیرلینگ هالاندى نەرویجی و ئەستێرەى یانەى بروسیادۆرتمۆند دایدەنێت .
بەرنامەى چرینیگیتۆ لە نوێترین هەواڵدا ئاماژە بەوە دەكات كە یانەى ریاڵ مەدرید ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى هالاندى هێرشبەرى یانەى بورسیادۆرتمۆند هەیە .
بەرنامەكە باس لەوە دەكات كە مەرجى ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەى هالاند ئەوەیە كە ئەو یاریزانە تا كۆتایی وەرزى ئەمساڵ لەسەر ئەو ئاستە بەرزە بەردەوام بێت ، ئەگەر ئاستى بەم بەرزییە مایەوە بەرپرسانى ریاڵ مەدرید گفتووگۆ لەگەڵ یانەى بروسیادۆرتمۆند دەكەن .
هالاند لەوەتەى رویكردۆتە بروسیادۆرتمۆند بە ئاستێكى زۆر بەرزەوە لەگەڵ ئەو یانەیە دەركەوتووە و لە ئێستاشدا بە تۆماركردنى 10 گۆڵ دووەم گۆڵكارى ئەم وەرزەى خولى یانە پاڵەوانەكانە بە جیاوازى گۆڵَێك لەگەڵ لیڤاندۆڤسكى.
PM:10:29:26/02/2020
ئهم بابهته 18508
جار خوێنراوهتهوه