‌فەرمى.. لە دواى هازارد ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەكى تریشى لە دەستدا بۆ یارى كلاسیكۆ

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكى فەرمى داواكەى ریاڵ مەدرید رەتكرایەوە لە بارەى لابردنى كارتە سورەكەى رۆدریگۆى ئەستێرەى یانەكە و بەمەش ئەو یاریزانە لە یارى كلاسیكۆ بێبەش دەبێت .

رۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى لە هەواڵێكیدا ئاماژەى بەوە كردووە كە لیژنەى كێبڕكێكانى سەر بە یەكێتى تۆپى پێی ئیسپانیا داواكەى یانەى شاهانەیان رەتكردۆتەوە بۆ سڕینەوەى كارتە سورەكەى رۆدریگۆى بەڕازیلى وبەمەش ئەستێرە بەڕازیلییەكە لە یارى كلاسیكۆ بێبەش دەبێت كە یەكشەممەى داهاتوو لە نێو یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت .

رۆدریگۆى 19 ساڵ لە یارى تیمى كاستیاى یانەكە لە خولى پلە دوو بەرامبەر  یانەى سانس بە كارتى سور كرایە دەرەوە وبەهۆى ئەم كارتە سورەوە لە كلاسیكۆ بێبەش دەبێت و بۆ یارى ریاڵ بیتس لە هەفتەى 27 دەتوانێت یارى بكات.
 


PM:08:51:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 24812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌