‌فەرمى.. مانچستەرسیتى دژى یوفا وەستایەوە

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكى فەرمى یانەى مانچستەرسیتى ئینگلیزى داوایەكى پێداهەڵچونەوەى سزاى یانەكەیان پێشكەشى دادگا كرد .

لە ماوەى رابردوودا یەكێتى تۆپى پێی ئەوروپا سزاى یانەى مانچستەرسیتى دا بە سڕكردنى بۆ ماوەى دوو ساڵ لە خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا ئەمەش بەهۆى لادان لە یاسایی یارى داراى پاك لە  نێوان سالآنى 2012 -2016 . هاوكات بە بڕى 30 ملیۆن یۆرۆش  بڕیارى غرامەكرنى داوە . 

هەرچەندە لە ماوەى رابردوو فێران سۆریانۆى بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى یانەكە هەموو ئەم تۆمەتانەى رەتكردەوە ، بەلآم ئەمڕۆ یانەكە داوەیەكى فەرمى پێداهەڵچونەوەى سزاكەى پێشكەشى دادگا كرد .

لاى خۆشییەوە پێگەى بی بی سی بەڕیتانى باس لەوە دەكات كە دادگا تا ئێستا هیچ وادەیەكى دانەناوە بۆ وەلآمدانەوەى داواكەى مان سیتى .
 


PM:03:00:26/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری