ڤیدیۆ.. ناپۆلى و بەرشەلۆنە بەرامبەر بوون
وێستگە سپۆرت-
هەردوو یانەى ناپۆلى وبەرشەلۆنە بە گۆڵَێك یەكسان بوون .
لە یارى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا یانەى ناپۆلى میواندارى یانەى بەرشەلۆنەى كرد .
لە تایمى یەكەمدا ولەخولەكى 30 مێرتینیز گۆڵێكى بۆ ناپۆلى تۆماركرد و تایى یەكەم بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات . لە تایمى دووەمدا ولەخولەكى 57 گریزمان گۆڵى بەرامبەرى بۆ بەرشەلۆنە تۆماركردەوەو لە خولەكى 89ش ڤیداڵ بە كارتى سور كرایە دەرەوە .
جێگەى ئاماژەیە یارى گەڕانەوە لە یاریگاى كامپنۆى تایبەت بە بەرشەلۆنە لە 18ى مانگى سێ ئەنجام دەدرێت .
AM:12:57:26/02/2020
ئهم بابهته 2108
جار خوێنراوهتهوه