ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەكى فەرمى لەسەر پێكانەكەى هازارد بڵاو كردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ریاڵ مەدرید بەیاننامەیەكى فەرمى لەسەر پێكانەكەى هازارد بڵاو كردەوە و رۆژنامەیەكیش هاندەرانى یانەكە توشى شۆك دەكات .
شەوى رابردوو لە یارى یانەكەى لە یارى یانەكەى بەرامبەر یانەى لیڤانتى لە خولەكى 67 هازارد دووچارى پێكان هات و یاریگاى بۆ ڤینسیسۆس جۆنیۆر بە جێهێشت .
لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى ریاڵ مەدرید ئاماژەى بەوە كردووە كە ئەو یاریزانە دووچارى بەركەوتن بووە لە قاچى ڕاستیدا و چاوەڕێی پزیشكانى یانەكەن تا چارەسەرى پێویستى بۆ ئەنجام بدەن و ماوەى دووركەوتنەوەى رابگەیەنن.
لاى خۆشیەوە رۆژنامەى ماركاى نزیكى یانەكە باس لەوە دەكات كە ئەم وەرزە بۆ هازارد كۆتاییهاتووە وناتوانێت یارى بكاتەوە .
PM:03:11:23/02/2020
ئهم بابهته 14284
جار خوێنراوهتهوه