‌پێگەى گۆڵى جیهانى: سەبارەت بە ئەستێرەكە داواى 70 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدرید دەكرێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕینى فەڕەنسى نرخى دەستبەداربوون لە تواناكانى ئیدواردۆ كامافینجاى فەڕەنسى وئەستێرەى لاوى هێڵى ناوەندى یانەكەى بۆ ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەكات.

لەو بارەیەوە پیگەى گۆڵى جیهانى ئاماژەى بەوە كردووە كە بەرپرسانى یانەى ڕینى فەڕەنسى لە بەرامبەر دەستبەرداربون لە تواناكانى كامافینجا داواى بڕى 70 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدرید دەكەن .

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە زیدانى راهێنەرى یانەى شاهانە ئارەزوویەكى زۆرى هەیە بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە 17 ساڵە .

كامافینجا ئەم وەرزە بەشدارى لە 32 یارى یانەكەى كردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان ویەك گۆڵى تۆماركردووە ویەك گۆڵیشى دروست كردووە .
 


AM:11:48:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 26124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌