‌ئاگادارن راهێنەرەكەى لیڤانتى لەسەر بردنەوەكەیان لە ریاڵ مەدرید چى دەڵێت

وێستگە سپۆرت-

 

باكۆ لۆپێزى راهێنەرى یانەى لیڤانتى دڵخۆشى خۆى بە بردنەوەى یانەكەى لە یانەى ریاڵ مەدرید نیشان دەدات وجەختیشدەكاتەوە لە ماوەى ساڵێكدا سەركەوتن بەرامبەر بەرشەلۆنە و یانەى شاهانە كارێكى هەروا ئاسان نییە .

لە دواى یارییەكە و لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەى ماركا باكۆ لۆپێز راهێنەرى لیڤانتى وتى: خۆشحاڵم بەو سەركەوتنە وبە یاریزانەكانم .ئێمە شایستەى سەركەوتن بوین بە یارمەتى هاندەرەكانمان .

لە كۆتایشدا ئەو راهێنەرە وتى: سەركەوتن بەسەر یانەكانى ریاڵ مەدرید وبەرشەلۆنە لە ماوەى ساڵێكدا هەروا ئاسان نییە وهەستێكى خۆشە بۆ یانەكەمان  ومتمانەیەكى زۆرمان بە خۆمان هەیە .

 

 


AM:10:51:23/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 10380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌