فەرمى.. بەرشەلۆنە یاریزانێكى گواستەوە یانەكەى بۆ جێگەكەى دیمبیلى
وێستگە سپۆرت-
بە شێوەیەكى فەرمى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى گرێبەستى لەگەڵ مارتن بریسوایتى دانیماركى وهێرشبەرى یانەى لیگانێس واژووكرد .
لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا یانەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوە كردووە كە لەگەڵ یانەى لیگانێس گەیشتنە رێكەوتنى كۆتایی وبەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ كە نرخى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەكەیەتى بریسوایتی 28 ساڵیان گواستەوە ریزەكانیان .
گرێبەستى بەرشەلۆنە لەگەڵ بریسوایت بۆ پڕكردنەوەى جێگەكەى عوسمان دیمبیلیە كە بەهۆى پێكانەوە شەش مانگ دووردەكەوێتەوە .
PM:05:53:20/02/2020
ئهم بابهته 3876
جار خوێنراوهتهوه