بەختێكى باش بۆ بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
بە ئەگەرێكى زۆر كۆلیبالى سەنیگالى و بەرگریكارى یانەى ناپۆلى لە یارى یانەكەى بەرامبەر یانەى بەرشەلۆنە ناتوانێت یارى بكات بەهۆى پێكانەوە .
پێگەى سكاى سپۆرتى ئیتاڵى ئاماژەى بەوە كردووە كە بەهۆى پێكان لە قاچیدا كۆلیبالى ئەمڕۆ بەشدارى راهێنانەكانى یانەكەى نەكردووە .
ئەو پێگەیە باس لەوە دەكات كە یاریكردنى ئەو یاریزانە بەرامبەر بەرشەلۆنە یەكلایی نەبۆتەوەو ئەگەر زۆرە بەشدارى نەكات .
یارینەكردنى كۆلیبالى بەختێكى باشە بۆ بەرشەلۆنە بەو پێیەى ئەو بەرگریكارە یەكێكە لە پایە سەرەكییەكانى یانە ئیتاڵییەكە .
PM:01:12:20/02/2020
ئهم بابهته 17100
جار خوێنراوهتهوه