ڤیدیۆ.. لایبزیك لە تۆتنهامى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى لایبزیك بە گۆڵێكى تیمۆ ڤێرنێر شكستى بە تۆتنهام هێنا .
لە یارییەكانى چونى قۆناغى 16ى خولى یانە پاڵەوانەكانى ئەوروپا، یانەى تۆتنهام میواندارى یانەى لایبزیكى كرد . تایمى یەكەمى یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنى كۆتاییهات .
لە تایمى دووەمدا و لە خولەكى 58 تیمۆ ڤێرنێر بە لێدانى سزا تاكە گۆڵى لایبزیكى تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
جێگەى ئاماژەیە یارى گەڕانەوە لە نێو یاریگاى لایبزیك و لە 10ى مانگى سێ ئەنجام دەدرێت .
AM:12:58:20/02/2020
ئهم بابهته 1704
جار خوێنراوهتهوه